سەرلەشکەر عەلی عەبدوڵڵاهی لە پەیامێکدا سەبارەت بە گەرووی هورمز هۆشداری دایە دوژمنان.
عەبدوڵاهی وتی: دوژمنان ئاگادار دەکەینەوە کە پلان و ستراتیژییەکانی ڕێبەری شۆڕش بۆ "بەڕێوەبردنی کەنداوی فارس و گەرووی هورمز" گەرەنتی داهاتووی ناوچەکە و نەزمی نوێی ناوچەیی و جیهانی لەژێر ستراتیژی "ئێرانی بەهێز"دا دەکات، کە تیایدا بیانییەکان هیچ جێگایەکیان نییە.
ئەوەشی وتووە کە هێزە چەکدارە بەهێزەکانی ئێران ڕێگە نادەن ئەزموونە مێژووییە ئازاربەخشەکان دووبارە ببنەوە و پشت بەخوا دەسەڵات و شانازیی کۆماری ئیسلامی ئێران بەسەر دوژمندا دەسەپێنن و ئێمەش ئامادەین وەڵامێکی توند و دۆزەخیی بۆ هەر دەستدرێژییەک بدەینەوە.
Your Comment